بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟
وردەکارییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەزانیت
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا بە شێوازی جیاواز رووماڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و هەموو شتێک لە گۆشەی جیاوازەوە دەخاتەبەر دیدی وەرگران.
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هاوشێوەی بۆڕسە (بازاڕی داراییە)، بۆیە لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرنجێکی زۆری لەسەر دادەندرێت. لەم بابەتەدا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی گواستنەوەی یاریزانان بە وردی و کورتی بڵاودەکرێتەوە.
- ئێنتراخت فڕانکفورت دووپاتیکردەوە، بەهۆی جیابوونەوەی عومەر مەرمووش لە یانەکە، بانگهێشتی یاریی شەوی رابردوویان بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند نەکراوە. ئەستێرە میسڕییەکە بە زارەکی لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتووە و لەوانەیە ئەمڕۆ وردەکارییەکان ئاشکرا بکرێن.
- عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری لانس ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە مانچێستەر سیتی دەکات.
- کایڵ وۆڵکەر بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆسۆنێری دەچێتە میلان و یانە ئیتاڵییەکە لە ململانێی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد دەکشێتەوە.
- ماتیس تێل بڕیاری جێهێشتنی بایرن میونشنی هەڵوەشاندووەتەوە و ئیتر ناچێتە چێڵسی.
- بەڕێوەبەری کارەکانی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ پێشبینی مانەوەی یاریزانەکە لە بۆندسلیگا دەکات، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ.
- ئەمڕۆ رۆمان ئیسێ، یاریزانی میلوۆڵ پەیوەندی بە کریستال پاڵاس دەکات.
- ئانج پۆستێکۆگلو، راهێنەری تۆتنهام گرنگیپێدانی تیمەکەی بە رانداڵ کۆلۆ موانێی پشتڕاستکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە لە گواستنەوەی نزیکبن.
- چیرۆکی گواستنەوەی کۆلۆ موانی لە پاریس سانجێرمانەوە ئەمڕۆش وەک خۆی دەمێنێتەوە، سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، سانجێرمان ژمارەیەکی زۆری یاریزانی بە خواستن بەڕێکردووە و ناتوانێت موانێش بە خواستن بەڕێبکات.
- ئەمڕۆ یانەیەکی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی لویس گیلێرمێ دەخاتە سەرمێزی وێستهام یونایتد.
- برایتن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا، گرێبەستی جەیکوب مۆدێر، هێرشبەری فاینۆرد یەکلاییدەکاتەوە.
- رەینجەرز ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ رافایێل فێرناندێس، بەرگریکاری لیل دەکات.
- بارسێلۆنا ئامادەیە ئەمڕۆ رووناکی سەوز بۆ چوونە دەرەوەی ئەلێکس ڤالێ بەرەو کۆمۆ هەڵبکات، بەڵام سەرەتا دەبێ یاریزانەکە گرێبەستی خواستنەکەی لەگەڵ سێڵتک هەڵبوەشێنێتەوە.