ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی خەریکی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد دەگوازێتەوە
لەلایەکی دیکەوە کار لەسەر یاریزانێکی بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات
یاریگا –
چێڵسی خەریکە جووڵەی مێرکاتۆی زستانە دەستپێدەکات و چەند یاریزانێک دەکاتە ئامانج.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی چاوی بڕیوەتە ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد و جەیمی گیتێنس، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند.
گارناچۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ شوێنگرتنەوەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە ناپۆلی، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی ئەستێرە جۆرجییەکە لە پاریس سانجێرمان.
خڤیچا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە یاریزانی سانجێرمان، ناپۆلیش خەریکە شوێنگرەوەی دەستنیشان دەکات.
سکای سپۆرتس پێشتر بڵاویکردبووەوە، مانچێستەر یونایتد بیر لە دەستبەرداربوون لە گارناچۆ ناکاتەوە، بەڵام ئێستا بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، لەوانەیە هاوکێشەکە بگۆڕێت.