ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ گورزێکی کوشندە بەر ریال مەدرید دەکەوێت

"بایرن میونشن دەستی خۆی وەشاند"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کەندەی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکاری کەندەی ئالفۆنسۆ دەیڤز بۆ چوار وەرزی دیکە نزیکبووەتەوە.

دەڤز دوای شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و دەتوانێت بە ئازادی پەیوەندی بە یانەکەی دیکە بکات.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن لەکۆتایدا بایرن میونشن و یاریزانەکە رێککەوتوون و تەنیا یەک هەنگاوی سادە لە واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە دوورن.

ئۆرنشتاین ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا یانەکانی پرێمەرلیگ و ریال مەدرید چاویان لەسەر یاریزانەکەیە، بەڵام بۆ ئێستا دەیڤز لە بایرن دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

هاوکات رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ هەواڵەکەی ئاتلێتیکی پشتڕاتکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ماکس ئیبەر بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایر میونشن و بریکاری کارەکانی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەکو 2029 رێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button