یاریگا –
بەفەرمی ئێنتراخت فرانکفۆرت رۆیشتنی ئەستێرەیەک لە یانەکەی رادەگەیەنێت.
هەژماری فەرمی فرانکفورت لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، عومەر مەرمووش بەهۆی جێهێشتنی یانەکە بەشداری یارییەکەی ئەمشەوی فرانکفورت بەرامبەر دۆرتموند ناکات.
ئێستا لەگەڵ یانەیەکی دیکە گفتوگۆ سەبارەت بە گواستنەوەی عومەر مەرمووش بۆ ئەو یانەیە دەکەین، بەو هۆیە یاریزانەکە بەشداری یارییەکەی ئەمشەو ناکات.
ℹ️ Eintracht Frankfurt befindet sich aktuell in Gesprächen mit einem anderen Klub bezüglich eines Transfers von Omar Marmoush. Daher ist der Spieler heute nicht Teil des Kaders.#SGE | #SGEBVB
— Eintracht Frankfurt (@Eintracht) January 17, 2025
مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی هێرشبەرە میسڕییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە 75 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە یانە ئەڵمانییەکە دەدات.
گرێبەستەکەی مەرمووش لەگەڵ سیتیزنس بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە دەگاتە 16 بۆ 17 ملیۆن یۆرۆ.
مهرمووش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 14 گۆڵ و 8 ئهسیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه، له یۆرۆپالیگیش له شهش یاریی خاوهنی چوار گۆڵ و دوو ئهسیسته.