ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن چارەنووسی ئەستێرەیەک یەکلایی دەکاتەوە

"کۆتایی هاتووە"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لەگەڵ جەمال موسیالای هێرشبەری ئەڵمانی دەگاتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، جەمال موسیالا بەهیچ شێوەیەک بایرن میونشن جێناهێڵێت، یەکلایی بووەتەوە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا هێشتا یانەکە و یاریزانەکە لەسەر مووچە و وردەکارییەکانی گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون، بەڵام لە هەفتەیەک بۆ چوار هەفتەی داهاتوو باڤارییەکان کۆتایی بە سەرجەم رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەهێنن و جەمال بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە.

بایرن میونشن هەرگیز مەرجی ئازادکردن لە گرێبەستی هیچ یاریزانێک زیاد ناکات. بەڵام جەمال داوای کردبوو مەرجی ئازادکردنی بەبڕی 175 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەکە بۆ جێگیر بکەن، بەو هۆیە ناکۆکی لەنێوانیاندا روویدابوو.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بایرن بە مەرجەکەی موسیالا رازیبووە و مەرجی ئازادکردن لە گرێبەستەکەدا زیاد دەکرێت.

بایرن میونشن لەگەڵ جەمال موسیالا رێکدەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button