ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ یەکلایی دەکاتەوە

"گرێبەستێک بۆ دوو وەرز و نیو"

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی کایل وۆڵکەر

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆڕی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لە کۆتا قۆناخی یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی کایل وۆڵکەرە و بەرگریکارە ئینگلیزەکە پەیوەندی بە یانەکەی شاری میلانۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو نوێنەرانی میلان و یاریزانەکە کۆتا کۆبوونەوە لەسەر مەرجە کەسییەکان دەکەن و وردەکاری گرێبەستەکە یەکلایی دەکەنەوە و وۆڵکەر تاوەکو 2027 پەیوەندی بە میلان دەکات.

ماتیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، وۆڵکەر چەند رۆژێکە “بەڵێ”ـی بۆ یانە ئیتاڵییەکە کردووە و بڕیاریداوە پەیوەندی بە ڕۆسۆنێری بکات.

هاوکات رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، فابریزیۆ رۆمانۆ هەمان هەواڵی بڵاوکردووەتەوە و پشتڕاستی زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆ دەکاتەوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، میلان شوێنی تەنیا بۆ یەک یاریزانی بیانی ماوە، گواستنەوەی وۆڵکەر بە واتای داخرانی دەرگای گواستنەوەی راشفۆرد دێت، کە هێرشبەرە ئینگلیزەکەش ئامانجێکی سەرەکی میلانییەکان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button