یاریگا –
هەوڵەکانی ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی جۆاو فێلیکس دەستپێدەکەن.
رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ جواو فێلیکس واژۆ بکات. بەڵام چێڵسی نایەوێت بەخواستن دەستبەرداری ببێت.
چێڵسی هاوینی رابردوو بە 52 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی فێلیکسی کرد بە هەمیشەیی و یاریزانە پۆرتوگالییەکە ماڵئاوایی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.
بەڵام هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە تەنیا لە سێ یاریی پرێمەرلیگ بەشێوەی سەرەکی یاریی کردووە و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی ئێنزۆ مارێسکا نەکردووتەوە، میلانیش دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، میلان لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆردی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دووکەوتووەتەوە و زەحمەتە بتوانێت هێرشبەرە ئینگلیزەکە بگوازێتەوە چونکە یانەکە شوێنی بۆ یەک یاریزانی بیانیی ماوە.
هەو بەو هۆیە رۆسێنری سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر گرێبەستی کایڵ وۆڵکەری بەرگریکاری مانچێستەر سیتی کە بڕیاریداوە لەم زستانە یانەکەی جێبهێڵێت.
#Calciomercato | @acmilan, avviati i primi contatti con il @ChelseaFC per Joao Felix. Al momento i blues non aprono al prestitohttps://t.co/DW84JYtFbw
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) January 17, 2025