عێراقگرنگترین

شێرکۆ کەریم هەڵوێستی خۆی لەبارەی بانگهێشت نەکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم هەڵوێستی خۆی لەبارەی بانگهێشت نەکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت ‘نازانم هۆکاری بانگهێشت نەکرانم چییە’.

شێرکۆ کەریم هێرشبەری یانەی هەولێر لە پۆدکاستی ‘کاشف’ لەبارەی بانگهێشت نەکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت :’نازانم هۆکاری راستەقینەی بانگهێشت نەکرانم بۆ هەڵبژاردەی عێراق چییە، بەڵام من ناتوانم هیچ بکەم، من هیچ قسەیەک لەدژی کاساس ناکەم، چونکە ئەمە کارێکی پیشەگەرانە نییە’.

شێرکۆ کەریم دەشڵێت :’هەندێک یاریزانی تاراوگە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێن شایستە نین، هەندێک یاریزانی خۆماڵی هەن لە هەموو رووێکەوە پیشەگەرن، ئەو گشتاندنی لەسەر سەرجەم یاریزانانی خۆماڵی دەکرێن راست نییە، خولی عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی یاریزانی بەهرەمەند لاوازە، پێگەیاندنی یاریزانێک یان دوو یاریزان بۆ ئەوروپا لە ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵ شتێکی وانییە’.

کاپتنەکەی هەولێر لەبارەی نەچوونی بۆ ریزی یانە جەماوەرییەکانی بەغدا دەڵێت :’لە یانە جەماوەرییەکان پیشەگەری نییە، 10 کەس پەیوەندیت پێوە دەکەن و نازانیت قسە لەگەڵ کێ بکەی، لەو یانانە چەندان کەس بڕیار و هەڵسەنگاندنت بۆ دەکەن، بۆیە من لە یانە جەماوەرییەکانی بەغدا دوورکەوتوومەتەوە، لە خولی عێراقی هەموو یاریزانەکان تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێن، یانەکانیش تەنیا بیر لە تیپی یەکەم دەکەنەوە و تیپەکانی دیکەی یانەکەیان پشتگوێ خستووە، بۆیە خولی عێراقی ناتوانێت یاریزانی نوێ بەرهەم بهێنێت’.

شێرکۆ لەوەتەی جامی کەنداوی 2023 بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق نەکراوەتەوە، کە ئەو یاریزانە 28 ساڵانە پێشتر لە یانەی شوڕتە یاریی کردووە و سەرەتای ساڵی 2023 لە یانەی کوەیتی کوەیتییەوە پەیوەندی بە هەولێرەوە کرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button