ڤیدیۆ؛ یاریزانە دڵخوازەکەی مان سیتی بەرەو شاری مانچێستەر بەڕێکەوت
یاریگا –
عەبدولقادر خوسانۆڤ بەرەو شاری مانچێستەر بەڕێکەوت بۆ تەواوکردنی پشکنینەکانی و پەیوەندیکردنی بە مان سیتیەوە.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە یەکێک لە هاوسەفەرەکانی یاریزانە ئوزباکستانیەکە تۆماریکردووە و پێگەیەکی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، خوسانۆڤ و تیمەکەی دەردەکەون بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی شاری مانچێستە دەکەن.
هاوکات فابریزۆ رۆمانۆ نووسیویەتی کە وادەی پشکنینەکان بۆ بەرگریکارە ئوزباکیەکە دەستنیشانکراوە و لەگەڵ ڤیتۆر رێیسی بەڕازیلی رێککارەکانی گواستنەوەیان بۆ تەواودەکرێت.
BREAKING: Abdukodir Khusanov is on his way to Manchester. ✈️
🎥 @championatasia, @_UzbekFootball pic.twitter.com/K27qmwLhmR
— City Xtra (@City_Xtra) January 16, 2025
پێشتر و لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین کە تۆڕی وەرزشیی یاریگایش گنگت بەبابەتەکەدا بڵاویکردووە بۆ گواستنەوەی عەبدولقادری بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵان، مانچێستەر سیتی لەگەڵ لانسی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە. مانچێستەر سیتی 40 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتیش بەگوێرەی ئاست لەپێناو یاریزانەکە خەرجدەکات. گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش دەبێت.
تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە – Yariga
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی گرێبەستەکەی دیکەی سیتی؛ ڤیتۆر رێیس، خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوەبن:
شۆڕش بەردەوامە؛ مانچێستەر سیتی گەوهەرێکی بەڕازیلی لە چنگی ریال مەدرید دەڕفێنێت – Yariga