یاریگا –
دوای رووداوەکەی لە یاریگای پێشمەرگەی سلێمانی روویدا، نەورۆز سکاڵای خۆیان لەلای فیفا تۆمار دەکەن.
بە هۆی وەڵام نەداوەی عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە سکاڵای نەورۆز، کارگێڕی نەورۆز بریاریاندا سکاڵاکەیان بگەیینە فیفا، ئەمەش دوای ئەو رووداوە دێت کە لە یاریگای پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەکانی خولی ژێر 21ساڵانی کوردستان، هێزێکی ئەمنی دێتە نێو یاریگا و تیپی نەورۆز لە یاریگا دوور دەخەنەوە و رێگرن لەوەی یارییەکە بەڕێوە بچێت.
بەم هۆیەوە نەورۆز راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێن:
بەرێز هێرش کەمال جێگری سەرۆکی یانەکەمان رایگەیاند لەدوای بەرزکردنەوەی سکاڵای فهرمی یانەی وەرزشی نەورۆز بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئاگادارکردنەوەی خودی بەرێز عەدنان درجال سەرۆکی ئەو یەکێتییە، بەڵام دوای ئەوەی هیچ رێوشوێنێک بەرامبەر ئەو رووداوە نەگیرایە بەر، ناچار کراین سکڵای خۆمان راستەوخۆ بۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە (FIFA) بەرزبکەینەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەمیانی خولی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی خوار تەمەن 21 ساڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە رێگری لە یانەکەمان کرا لە یاریگای یانەی پێشمەرگە (ناسراو بە فەرماندەیی) یاریی ئەنجامبدەین، ئهو كارهش نارەزایی زۆری شەقامی وەرزشی کوردستان و عێراقی بەدوادا هات.