ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئێستا؛ لە ئەڵمانیاوە گفتوگۆ لەگەڵ راشفۆرد دەستیپێکردووە

رکابەر بۆ ئەیسی میلان دروستبوو

Yariga App

یاریگا –

یەکلابوونەوەی دۆخی مارکوس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد کە بەتەواوی لە پلانەکانی روبن ئامۆریم پشتگوێخراوە، وای لە یانەکانی درەوەی ئینگلتەرا کردووە چاو لە تواناکانی ئەو یاریزانە ببڕن و دۆخەکەی بقۆسنەوە. جگە لە ئەیسی میلان کە لە ماوەی رابردوودا وەک بەهێزترین خوازیاری یاریزانە ئینگلیزیەکە خۆی پیشاندابوو، ئێستا رکابەری دیکەش بۆ گواستنەوەی ناوبراو هاتووەتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواوڵی سکای کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، یانەی بروسای دۆرتموند لەرێگەی هەوڵەکانی سباستیان کێلی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە و نووری شاهین راهێنەر لە مارکوس چوونەتەپێش.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەڵمانییە زانیوشیەتی کە لەو بارەیەوە گفتوگۆش دەستیپێکردووە.

فلۆریان کە زانیارییەکانی بەشێوەیەکی تایبەت پێگەشتووە، ئاشکراشیکردووە دۆرتموند دەیەوێ بەجواستن راشفۆرد بگوازێتەوە. بڕیارەکەش کە دراوە، راستەوخۆ دوای کۆتا شکستیان لە رۆژی هەینی رابردوو بووە کاتێ  2-3 بە بایەر لیڤەرکۆزن دۆڕان.

جگە لە یانەکانی میلان و دۆرتمۆند، بارسێلۆناش دوور نەبوو لە دەنگۆیەکان بەتایبەت بابەتی گۆڕینەوەی ئانسو فاتی بە راشفۆرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button