تەواو؛ مانچێستەر سیتی دووەم گرێبەستی یەکلاییکردەوە
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووەم گرێبەستی لە گواستنەوەكانی زستانەدا یەكلاییكردەوە.
پێشتر مانچێستەر سیتی گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی بۆ ریزەكانی یانەكەی یەكلاییكردەوە.
🚨🔵 Omar Marmoush to Manchester City, here we go! Deal in place with Eintracht Frankfurt after final round of talks.
Five year deal agreed with Egyptian forward who wanted to join Man City.
ℹ️👀 Vitor Reis, Khusanov… and now Marmoush. pic.twitter.com/FIzlss8AGs
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 16, 2025
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئینتراخت فرانكفۆرت لەسەر گواستنەوەی عومەر مەرمووش بۆ ریزەكانی سیتیزن گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
مەرمووش بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە تیمەكەی پێپ گواردیۆلاوە دەكات.
مهرمووش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 14 گۆڵ و 8 ئهسیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه، له یۆرۆپالیگیش له شهش یاریی خاوهنی چوار گۆڵ و دوو ئهسیسته.