ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لەپێناوی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بۆندسلیگا دەستی بە گفتوگۆ کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەپێناوی گواستنەوەی سێسکۆ هێرشبەری لایپزیگ دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

سام سی رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەگەڵ بێنجامین سێسکۆ هێرشبەری لایپزیگ لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە ریزەکانی، گەنەرز دەیەوێت بە خواستن سێسکۆ بباتە ریزەکانی و بەندێک هەبێت بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بکاتە موڵکی خۆی.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ خۆی پەیوەندی بە سێسکۆ کردووە و هەوڵیداوە ئەو هێرشبەرە سلۆڤینییە رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، کە ئەو هێرشبەرە 21 ساڵانە لەم وەرزە 25 یاری بە درێسی لایپزیگ کردووە و 13 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

لایپزیگ ئامادە نییە بە خواستن دەستبەرداری سێسکۆ بێت کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، یانە ئەڵمانییەکە داوای پارەی زیاتر دەکات.

بەهۆی پێکانەکەی گابریێل خیسوس، ئارسیناڵ دەیەوێت هێرشبەرێک بۆ پڕکردنەوەی شوێنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد دەڵێت :’باشترین چارەسەر بۆ ئارسیناڵ ئەوەیە تا کۆتایی ئەم وەرزە کەریم بێنزێما بە خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی’.

بابەتی زیاتر

Back to top button