ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کۆلۆ موانی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس واژۆ بکات پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کۆلۆ موانی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس واژۆ بکات، ئێستا لە شاری تۆرین پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

رانداڵ کۆلۆ موانی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان دوێنێ شەو گەیشتە شاری تۆرین، ئێستا لە بارەگای یانەی یوڤێنتۆس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری واژۆ بکات.

هێرشبەرە 26 ساڵانەکە بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە درێیس یوڤێنتۆس دەپۆشێت و یانە ئیتاڵییەکە مووچەی تەواوی کۆلۆ موانی لە ئەستۆ دەگرێت و هیچ بژاردەیەکیش بۆ کڕینەوەی یاریزانەکە لەلایەن یۆڤییەوە لە گرێبەستەکەی جێگیر ناکرێت.

کۆلۆ موانی لەم وەرزە لە 14 یاری 453 خولەک بە درێسی پاریس سانجێرمان یاریی کردووە و دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button