ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتراخت فرانکفۆرت ئۆفەرێكی مانچێستەر سیتی رەتكردەوە

بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی ئۆفەرێكی فەرمی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش رەتكردەوە.

عومەر مەرمووش کە تا مانگی حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ فرانکفۆرت هەیە، سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشاوە، یانە ئەڵمانییەکە ئاماده‌یە ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت ئەگەر ‌ئۆفەرێكی گونجاوی پێشکەش بکرێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە رێككەوتنی ئینتراخت فرانكفۆرت و مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مەرمووش بۆ تیمە ئینگلیزیەكە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، ئینتراخت فرانكفۆرت ئۆفەرەكەی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش رەتكردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەرەكەی مانچێستەر سیتی ئەوەیە كە فرانكفۆرت ئۆفەرە داراییەكە بە كەم دەزانێت و نایەوێت بەو بڕە دەستبەرداری گۆڵكارەكەی ببێت.

ئەوەشخراوەتە روو، سیتی هیوای لەدەستنەداوە و دەیەوێت لە گفتوگۆكانی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی تاوەكو كۆتاییهاتنی ماوەی گواستنەوەكانی زستانە یاریزانەكە بگوازێتەوە ریزەكانی.

مه‌رموش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 14 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه‌، له‌ یۆرۆپالیگیش له‌ شه‌ش یاریی خاوه‌نی چوار گۆڵ و دوو ئه‌سیسته‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button