ئیسپانیاگرنگترین

فلیک و گاڤی یاماڵ شۆک دەکەن؛ ئەو باشترینی جیهان نییە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی راهێنەر و گاڤی یاریزانی بارسێلۆنا، لامین یاماڵ ئەستێرەی لاوی بلاوگرانایان تووشی شۆک کرد.

یاماڵ له‌ماوه‌ی رابردوو ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ بارسا پێشكه‌ش كردووه‌ و شه‌وی رابردووش له‌ به‌رامبه‌ر ریال بێست گۆڵێک و دوو ئه‌سیستی كرد و یارییه‌كه‌یان بە ئەنجامی 5-1 بردەوە و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.


دوای یارییه‌كه‌ گاڤی قسەی لەسەر درەوشاوەیی لامین یاماڵی هاوڕێی کرد رایگەیاند،

ئێستا یاماڵ باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام دوای لیۆنێل مێسی.


گوتیشی، بەراوردکردنی لامین یاماڵ لەگەڵ مێسی شتێکی گاڵتەجاڕییە و هەرگیز یاریزانێکی دیکەی وەک ئەو دروست نابێته‌وه‌، ئه‌و باشترینی مێژووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد،

هەر یاریزانێك ستایلێکی تایبەتی خۆی هەیە و مێژووی خۆی تۆمار دەکات، بەڵام بۆ من لامین لەم کاتەدا باشترینە و هیوادارم بەردەوام بێت لەسەر ئەم نمایشە.

هه‌روه‌ها هانزی فلیكی راهێنه‌ری بارسێلۆناش هاوڕا بوو لەگەڵ گاڤی سەبارەت بە بەراوردکردنی نێوان یاماڵ و مێسی.

فلیک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە گوتی،

گاڤی هەمیشە سۆزدارە، منیش لەگەڵیدام، دوای مێسی لامین باشترینی جیهانه‌، یاماڵ بەهرە گەورەکەی خۆی نیشان دەدات، لە دۆخێکی باشدایە، دەبێت ئاگاداری بین، ئه‌و هێشتا زۆر لاوه‌.


هەروەها له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی بارسا گوتیشی،

شێوازی یاریکردنی گاڤیم بەدڵە، ئەو دەزانێت له‌ گۆرینی شێوازی یاریی و پێویستی تیپه‌كه‌، لە هەموو شوێنێکە، دەزانێت چۆن کاری خۆی بكات لە بەرگری و هێرشبردندا زۆر باشه‌، هه‌روه‌ها بڕیاردانیشی به‌ تۆپ زۆر باشه‌، زۆر دڵخۆشم به‌ ئاستی یاریزانه‌كانم

بابەتی زیاتر

Back to top button