بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد یاریزانە ژمارە “10”کانیان دەگۆڕنەوە
یاریگا –
هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لە دۆخێکی هاوشێوەدان لە رووی پەڕاوێزخستنی یاریزانی دیاریی یانەکانیان.
بارسێلۆنا کە لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا لەڕێگەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەوە تێپەڕاندنی قەیرانی یاریزان گواستنەوەیان راگەیاند، دەیەوێ ئانسو فاتی بەڕێ بکات.
لە ریزەکانی مانجێستەر یونایتدیش مارکوس راشفۆرد دۆخی لە فاتی باشتر نییە و لەلایەن روبن ئامۆریمەوە بەتەواوەتی پشتگوێخراوە.
پەڕاوێزخستنیان لەلایەن راهێنەرەکانیانەوە بە ئاستێکە، هیچ یەکێک لەو دوو یاریزانە لە کۆتا هەفتەکانی یاریکردنی یانەکانیاندا تەنانەت بانگهێشتیش نەکرابوونەوە یاخود نەخراونەتە یارییەوە.
بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە ماتیۆ مۆرێتۆی رۆژنامەنووس لە تۆڕی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسا دەیەوێ ئانسو بەڕێ بکات بۆ کردنەوەی شوێنی پێویست بۆ گواستنەوەی راشفۆرد هەر لەم زستانەدا.
یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی پشت بیرۆکەی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ رزگاربوونە لەو مووچە زۆرەی دەیدات بە یاریزانە ئیسپانییەکەی کە یەکێکە لە بەرزترین مووچەوەرگرەکانی تیمەکە.
فاتی وەرزی رابردووش بەخواستن نێردرایە ریزەکانی برایتن، بەڵام بە هاتنی هانزی فلیک و دوای تەواوکردنی ماوەی خواستنەکەی نەیتوانی ببێتە جێی سەرسامی راهێنەرە ئەڵمانییەکە.
هەردوو یاریزان کە هەڵگری ژمارە “10”ن لە یانەکانیان، لە ساڵانی رابردوودا وەک رەگەزێکی گرنگ دەبینران، بەڵام داکشانی ئاستیان وردە وردە کورسی یەدەکیی کرد بە زۆرترین شوێنی مانەوەیان.
Otra patata caliente en el Barça: Ansu… con Rashford a la vista.
▪️ El club empuja fuera al 10 pensando en lograr un hueco para el inglés.@hugocerezo 🤝 @MatteMorettohttps://t.co/wR4kQESAaJ
— Relevo (@relevo) January 15, 2025