ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی تریڤۆ چالۆبای گەڕاندەوە

Yariga App

یاریگا-

بەفەرمی یانەی کریستاڵ پاڵاس گەڕانەوەی تریڤۆ چالۆبای بۆ یانەی چێڵسی راگەیاند.

چالوبا هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد. بەڵام بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە چێڵسی دەیتوانی لە نیوەی وەرز یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

مارێسکا راهێنەری یانە لەندەنییەکە بەهۆی پێکانی زۆری بەرگریکارانی، بڕیارەکەی داوە و تریڤۆ لە نیوەی دووەمی وەرزەکە دەبێتە یاریزانێکی گرنگی راهێنەرە ئیتاڵییەکە.

چالوبا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 14 یاریی کریستاڵ پاڵاسی کردووە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button