ئه‌وروپاگرنگترین

جیاوازیی ئەو مووچەی کڤارا لە ناپۆلی وەریدەگرێت لەگەڵ ئەوەی بڕیارە لە پاریس پێیبدرێ

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوە ئاشکرابوو خڤیچا کڤاراتسخێلیا بڕیاری رۆشتنی لە ناپۆلی داوە و لەم زستانەدا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە دەکات، لە ئێستاوە سەرچاوە مێدیاییەکەنا بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەستێرە جۆرجیەکە و یانە فەڕەنسیەکە پەی پێبردووە.

فەرمی؛ کڤاراتسخێلیا لەبارەی چارەنووسی خۆی لە ناپۆلی بڕیاری کۆتایی دا – Yariga

جگە لە ئامانجە وەرزشییەکان کە کڤارا چاوی لێیە لە یانەیەکی گەورەتر بەدەستیانبهێنێ، لایەنی ماددیش یەکێکی دیکەیە لە پاڵنەرەکان و، سەرچاوەیەکی ئیتاڵی رادەی ئەو جیاوازییەی ئاشکراکردووە کە ئەو یاریزانە وەک مووچە ئێستا لە ناپۆلی پێیدەدرێت لەگەڵ ئەوەی بڕیارە لە پاریس پێیبدرێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتای بەناوبانگی ئیتاڵی، بە پەیوەندیکردنی بە پی ئێس جیەوە، کڤارا ساڵانە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێدەدرێ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی نووسیوە لەکاتێکدا مووچەی ساڵانەی نابراو لە یانە ئیتاڵییەکە 1.8 ملیۆن پاوەندە.

لەدوای رۆشتنی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا و پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە، پاریسیەکان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گواستنەوەی سوپەرستارێک چڕکردبووەوە و لەو پێناوەشدا زۆر ئەستێرەی دیاری ئەوروپایان بە ئامانج گرتبوو، تا لە کۆتاییدا بە رێژەیەکی زۆر پەلکێشکردنی کڤاراتسخێلیا لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە کاتێک زۆر یانەی گەورەی دیکەی ئەوروپا هەمان ئامانجیان هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button