ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ چێڵسی بڕیارێکی لەنەکاو لەبارەی تریڤۆ چالۆبا دەدات

"لەسەر داوای ئێنزۆ مارێسکا"

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی کۆتایی بە خواستنەکەی تریڤۆ چالۆبا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس دەهێنێت.

چالوبا هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد. بەڵام بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە چێڵسی دەیتوانی لە نیوەی وەرز یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بڕیاریداوە کۆتایی بە ماوەی خواستنەکەی تریڤۆ چالۆبا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بهێنێت و بەرگریکارە ئینگلیزەکە دەگەڕێتەوە بلوز.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە بۆ یارییەکەی ئەمشەوی کریستاڵ پاڵاس بەرامبەر لێستەر سیتی بەنگهێشتنەکراوە و بەشداریی ناکات.

ئێنزۆ مارێسکا بەهۆی پێکانی زۆری بەرگریکارانی بڕیارەکەی داوە و تریڤۆ لە نیوەی دووەمی وەرزەکە دەبێتە یاریزانێکی گرنگی راهێنەرە ئیتاڵییەکە.

چالوبا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 14 یاریی کریستاڵ پاڵاسی کردووە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button