یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری ریال مەدرید، بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە دووبارە هەڵسەنگاندنی تیپەکەی له رووی تاکتیکییەوە ده‌دات،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و شکستە قورسەی بەرامبەر بارسێلۆنا له یاریكۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا دووچاری بوون.
به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه ئانچیلۆتی رەخنەی زۆری لێگیراوە، بەتایبەت بەرامبەر تیپە گەورەکانی وه‌كو، میلان و بارسێلۆنا و لیڤەرپوول دۆڕاوه و لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکسان بووه.
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردووته‌وه، سەبارەت بە چارەنووسی ئانچیلۆتی یانه‌كه بوونه‌ته دووبه‌ش، كارگێری یانەکە بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز پاڵپشتی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه ده‌كه‌ن، بەڵام لەناو یانەکەدا چه‌ند به‌رپرسێك هەن کە ده‌یانه‌وێت كارلۆ دووربخرێته‌وه .
رۆژنامەی ئاتلێتیک ئاشكرایكردووه، ئانچیلۆتی و ستافی تەکنیکی بیر لە گۆڕانکاری دەکەنه‌وه بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا هاوسەنگی زیاتر لە بەرامبەر رکابەرە بەهێزەکاندا بەدەستبهێنن.
Real Madrid head coach Carlo Ancelotti is seriously reconsidering his tactics for big games after his side’s 5-2 Supercopa de Espana final defeat by Barcelona.
More from @MarioCortegana ⬇️https://t.co/FPWg6wad3g pic.twitter.com/4hqllmvCxn
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) January 14, 2025
ئاماژه‌وه به‌وه‌شكردووه، لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، تیپەکە بە گۆڵێکی ئێمباپێ لە خولەکی پێنج پێشكه‌وت، بەڵام لە گێمی یەکەمدا چوار گۆڵیان لێ‌کرا، لە خولەکی 48 گۆڵی پێنجەمیان له‌سه‌ر تۆماركرا، ئەمەش بووە هۆی دۆڕانێکی مێژوویی و یەکەمجاره مێرێنگێ لە دوو یاری لەسەریەکی کلاسیکۆ چوار گۆڵی لێبكرێت.
رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، یارییەکە ناهه‌وسه‌نگیه‌كی زۆری له بەرگری و هێرشبه‌ریدا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شێوازی هێرشبه‌ری بوو كه نه‌یتوانی هاوسه‌نگی له یارییه‌كه بكات و ئەم کێشه‌یه‌ش تەنها بەرامبەر بارسا نەبووه، بەڵکو بەرامبەر میلان و لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ، ئاتلێتیک بلباو لە لالیگا هه‌مان كێشه‌ی هه‌بووه.
⚡️ Real Madrid coach Carlo Ancelotti is seriously considering changing his tactics for big games by not playing all of Vinicius, Mbappe, Rodrygo and Bellingham in the starting XI
Academy graduate Asencio is expected to play more
Details @TheAthleticFChttps://t.co/07MnC2Cr89
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) January 14, 2025
ئاتلێتك ئاشكرایكردووه، ستافی تەکنیکی ریال مه‌درید لێکۆڵینەوە لە گۆڕینی شێوازی یاریكردنیان دەکەن، بە وازهێنان لە پلانی ئاسایی 4-3-3، و گەڕانەوە بۆ پلانی پێشووی 4-4-2 ئەم گۆڕانکاریانەش بریتین لە گەڕانەوەی فێدریکۆ ڤالڤێردی بۆ باڵی راست، جود بێلینگهامیش بۆ لای چەپی ناوه‌راست و لەگەڵ پێدانی ئەرکی بەرگریی، ئەم گۆڕانکارییە وا ده‌كات یه‌كێك له هێرشبه‌رانی تیپه‌كه ببێته قوربانی، پێدەچێت رۆدریگۆی بەڕازیلی ئەو یاریزانە بێت کە پێگەی سەرەکی له تیپه‌كه له‌ده‌ست بدات، هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌رزه یاریزانه‌كه ئاستێكی باش پێشكه‌ش كردووه.
له كۆتاییدا ئاتلێتیک ئاشكراكردووه، ئامانج له‌م گۆرانكارییانه ئه‌وه‌یه ئانچیلۆتی دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە بەهێز بکات و هاوسه‌نگی له هێله‌كان بۆ تیپه‌كه بگه‌رێنێته‌وه، ئەمەش به‌هۆی ئه‌و پێكانه زۆرانه‌ی یانه‌كه هه‌یه‌یتی و هه‌وره‌ها نەبوونی یه‌ده‌گی باش له هیڵی دواوه، كه بۆ پركردنه‌وه‌ی بۆشایی له هێلی به‌رگری ئانچیلۆتی پشتی به ڤازكێز و چوامێنی به‌ستبوو، كه وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وتن.