راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

پریڤیوی یاری؛ هەولێر دەیەوێت لە بەغدا گرێکوێرەی تەڵەبە بکاتەوە

پێکهاتەی پێشببینیکراو و وردەکاری و راستییەکانی یارییەکە

Yariga App

یاریگا –

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 14:30 هەولێر لە گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی تەڵەبە، یارییەکە بە ناوبژیوانیەتی حەیدەر عەدوان لە یاریگای ئەحمەد رازی بەڕێوە دەچێت.

هەولێر بەرامبەر تەڵەبە ئەنجامەکانی باش نین

هەولێر لە رووبەڕووبوونەوەکانی ئەمدواییانەیان ئەنجامەکانی بەرامبەر تەڵەبە وەکو پێویست نین، یانەکەی قەڵاومنارە لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر یانەکەی بەغدا تووشی چوار دۆڕان بووە، کە دوایینیان وەرزی رابردوو بوو، کاتێک تەڵەبە بە گۆڵێکی هەڵۆ فایەق (بەهەڵە) لە زەردپۆشەکانی بردەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستن، هەولێر لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەرگیز نەیتوانیوە لەناو یاریگای خۆی لە تەڵەبەی میوانداری بباتەوە، دوایین بردنەوەی هەولێر بەرامبەر تەڵەبە چوار ساڵ لەمەوبەر بوو، کاتێک یانەکەی قەڵاومنارە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری 2-1 لە تەڵەبەی بردەوە.

لە دوایین 10 رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان، تەڵەبە 5 بردنەوەی بەرامبەر تەڵەبە بەدەستهێناوە و لە دوو یاری یەکسان بوون و هەولێریش 3 بردنەوەی بەدەستهێناوە.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football, studded shoes and text

هەولێر و تەڵەبە یاریی لەسەر 6 خاڵ دەکەن

هەولێر و تەڵەبە لەم یارییە شەڕ لەسەر 6 خاڵ دەکەن، چونکە بردنەوەی هەر یەکێکیان بەراورد بە رکابەرەکەی بە بەدەستهێنانی 6 خاڵ حیسابە، کە هەولێر بە کۆکردنەویە 19 خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دێت و تەڵەبەش دوو خاڵ زیاتری بەدەستهێناوە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی دێت.

تەڵەبە دوای نەفت دووەم بەهێزترین هێلی بەرگری هەیە، تەڵەبە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەکۆی 13 یاری تەنیا 6 گۆڵی لێکراوە و 9 گۆڵیشی کردووە، هەولێریش 19 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی لێکراوە.

May be an image of 3 people, people playing American football, people playing football and text

هیگۆر ڤیدال دەگەڕێتەوە

هیگۆر ڤیدال ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی هەولێر دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بە تەواوەتی گەڕاوەتەوە و بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبێت، لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی بەغدای کردووە.

هیگۆر ڤیدال کە لەوەتەی یاریی بەرامبەر نەفتی میسان تووشی پێکان بووە، لە یارییەکانی یانەکەی دابڕابوو، یارییەکەی تەڵەبە دەبێتە یەکەم یاریی بۆیەکەمجار لە دوای پێکانەکانیان، هیگۆر ڤیدال و شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشید بۆ یاریکردن بەردەست بن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

تەڵەبە: فەهد تاڵب، غەیس مەعروفی، کەرار عامر، نجوێنی دێنیس، کەرار سەعد، کەرار محەمەد، حوسێن عەمار، ئوستین ئەمۆتۆ، لوئەی عانی، شەریف عەبدولکازم، سیمۆن مسوفا.

هەولێر: دڵۆڤان مەهدی، هەڵۆ فایەق، نەبیل عیفە، هێلیۆ مۆنتێرۆ، خالید کردەغلی، عەلی رەحیم، ئوسامە رەشید، رەوا یوسف، شێرکۆ کەریم، یوسف بن سۆدە، گەیلان لوقمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button