یوڤێنتوس دەستبەرداری ڤلاهۆڤیچ بۆ گەورەیەکی پرێمەرلیگ دەبێت
"هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە"
یاریگا –
یوڤێنتوس دەستبەرداری دوسان ڤلاهۆڤیچ دەبێت و گەنەرزیش لەسەر هێڵە.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، جیۆڤانی ئالبانزی بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری ڤلاهۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری تیپەکەی ببێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت.
گابڕیێل خێسوسی بەڕازیلی بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی تاوەکو وەرزی داهاتوو ناگەڕێتەوە، بۆیە ئارسیناڵ بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێت.
🚨 Juve are open to selling Vlahovic in January:
No official offer from Arsenal yet but if a suitable one comes in they’re open to selling now, according to @GiovaAlbanese pic.twitter.com/F2HRMxh8SN
— Italian Football TV (@IFTVofficial) January 14, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا، رودی گالێتی، ئارسیناڵ ئامادەیە هەنگاو بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بنێت. لە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە و دانوستان لەسەر گرێبەستی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە دەکەن. گەنەرز دەیەوێت لەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
دوسان لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا بۆ نوێکردنەوەی لەگەڵ بیانکۆنێری رێکنەکەوتووە. نرخی ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسە 60 ملیۆن یۆرۆیە.
ڤلاهۆڤیچ لە هاوینی 2022 بەبڕی 83.50 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 124 یاریی بۆ یوڤێ کردووە 53 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە. یەک نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵی بەدەستهێناوە.
🚨🔥 #Arsenal are ready to take further concrete steps toward #Vlahovic, the main target for their attack.
🗓️ A new meeting is expected by the weekend to explore the negotiation margins for a move already in Jan.
👀 #AFC – as told in Sep – have been on his tracks for months. https://t.co/20DvYMtL1r pic.twitter.com/aVxRv8QZc3
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) January 14, 2025