ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V تۆتنهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 21 ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیداو لە دێربی باكووری لەندەن میوانداری تۆتنهام دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا ركابەرێكی بەهێزی لیڤەرپوولە بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ.

تیمەكەی میكێل ئارتێتا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 20 یارییان كردووە لە 11 یاریی براوە بوون، 7 یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بەكۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا تۆتنهام بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و لە 20 یاریدا تەنیا حەوت یارییان بردووەتەوە ، سێ یاریی یەكسان بوون و دە یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارتێتا بە بێ گابریێل خێسوس، بوكایۆ ساكا، نوانێری، تۆمیاسو و وایت رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا تۆتنهام بە بێ بێنتانكور، دەیڤس، ئۆدۆبێرت، رۆمێرۆ، یودۆگی، ڤان دی ڤێن، ڤیكاریۆ و وێرنەر رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

لێویس سكێڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر

ئۆدیگارد، پارتی، رایس

ستێرلینگ، هاڤێرتز، مارتینێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

كینسكی

پۆرۆ، دراگوشین، گرەی، سپێنس

بێسووما ، بێرگڤاڵ

كۆلۆسێڤسكی، مادیسن، سۆن

سۆلانكێ

بابەتی زیاتر

Back to top button