عێراقکوردستان

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە

یەکەم رووبەروو بوونەوەی هەر دوو یانە لە مێژوو بزانە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 14ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یارییەکی بەهێزدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە.

چوارشەممە ( 15ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە بەغدا و تایبەت لە یاریگای ئەحمەد رازی، کاتژمێر 2:30 هەولێر بەرامبەر تەڵەبە یاریی دەکات، لەم یارییەدا هەولێر ئەرکی ئاسان نابێت تایبەت دوای ئەوەی تەڵەبە پێنج یارییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی شکست نەهاتووە.

تەڵەبە و هەولێر تا ئێستا 42 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، تەڵەبە 21 یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و هەولێریش حەفت یاریی بردۆتەوە و لە 14 یارییشدا یەکسان بوونە، تەڵەبە 75 گۆڵی لە هەولێر کردووە و هەولێریش 41 گۆڵی تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی هەولێر بەرامبەر تەڵەبە 5 _ 0 بوو لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2020 _ 2021 لە یاریگای فرانسۆ هەریری، گەورەترین سەرکەوتنی تەڵەبەش بە هەمان ئەنجام بوو 5 _ 0 لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 1994 _ 1995 لە یاریگای شەعب.

مێژووی یەکەم یاریی نێوان هەر دوو یانە دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتی 16 _ 12 _ 1974 کە هەولێر توانی 2 _ 0 یارییەکە بباتەوە لە یارییەکانی خولی پلە دووی عێراق، ئەوکاتە هەولێر لە ژێر ناوی ( التآخي ) یاریی دەکرد و تەڵەبەش لە ژێر ناوی ( الجامعە ) یاریی دەکرد، دواهەمین یاریی نێوان هەر دوو یانەش لە 16 _ 4 _ 2024 بوو لە قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

کوڕانی قەڵا و منارە 19 خاڵیان هەیە لە ریزبەندی 10ـەیەم دێن، تەڵەبەش 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button