ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی چێڵسی جێهێشتنی یانەکەی رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی چێڵسی رەتیدەکاتەوە لە ئێستادا بەیەکجاریی یانەکەی جێبهێڵێت و ئارەزووی مانەوە دەکات لە ریزەکانی ستامفۆردبریج.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییە میداییەکان باسیان لەبارەی رێککەوتنی برووسیا دۆرتمۆند و رێناتۆ ڤێیگای یاریزانی بلووزەوە کرد، بەڵام ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ وردەکاریی چوونی یاریزانە پۆرتوگالیەکەی بۆ یانە ئەڵمانییەکە ئاشکراکرد.

دۆرتمۆند لەگەڵ یاریزانێکی چێڵسی گەشتە رێککەوتن – Yariga

بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکەی رۆمانۆ، ڤێیگا رەتیدەکاتەوە بە هەمیشەیی چێڵسی جێبهێڵێ، بەڵکو ئێستا ئەو دەیەوێ تەنها لەم مانگە پەیوەندیی با یانەیەکی ئاستبەرزەوە بکات بەشێوەی خواستن و بۆ تەنها 6 مانگ وەک یاریزانی دڵی بەرگرییش یاریی بکات. دۆرتمۆندیش لە هەر یانەیەک نزیکترە بۆ ئەو رێککەوتنە.

یاریزانە 21 ساڵانەکە پێش 6 مانگ بەر لە ئێستا لە بە گرێبەستێکی 7 ساڵە و تێچووی 14 ملیۆن یۆرۆ لە بازلی سویسریەوە گواسترایەوه ریزەکانی بلووز بەڵام ئینزۆ مارێسکا وەک یاریزانی سەرەکیی پشتیپێنابەستێ، ئەوە سەرەڕای ئەو توانای کە ڤێیگا هەیەتی بە یاریکردن لە سێ شوێنی جیاوازیی یاریگا وەک باڵی چەپ، ناوەڕاستی بەرگریی و دڵی بەرگریی.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button