یاریگا –
خوان لاپۆرتا دووپاتیکردەوە بارسێلۆنا قەیرانەکەی تێپەڕاندووە و لەمەودوا دەتوانێت بەبێ کێشە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ واژۆ بکات.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند :’گەڕاینەوە هاوکێشەی 1:1 و لەمەودوا دەتوانین بەبێ هیچ کێشەیەک گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ واژۆ بکەین، دوای ئەویە گرێبەستەکەمان لەگەڵ نایکی واژۆ کرد، توانیمان قەیرانەکە تێبپەڕێنین، ئێمە بەشێک لە کورسییەکانی VIPـیمان فرۆشت بۆ ئەوەی بتوانین ناوی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر تۆمار بکەین’.
خوان لاپۆرتا لە کۆنگرەیەکی بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەی گوتی :’بارسێلۆنا لە دۆخێکی دارایی باشدا نییە، بەڵام هەموو کۆششێکمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین ئەم قۆناخە تێبپەڕێنین، ئێمە پابەندی یاسا و رێنماییەکانین، مافی خۆمانە ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆرمان تۆمارکرد، سەرەڕای ئەو دۆخە خراپە، بەڵام بارسێلۆنا هێزی خۆی پیشانی هەمووان دا’.
هەروەها لاپۆرتا گوتیشی :’ئێمە چاوەڕێ دەکەین بگەڕێینەوە یاریگای کامپ نوو، بۆ ئەوەی داهاتی یانەکەمان زیاد بکات و یانەکەمان لە رووی ئابوورییەوە بگەشێتەوە، ئێمە یاریگاکەمان نۆژەن نەکردووەتەوە، بەڵکو وا هەژماری دەکەین یاریگایەکی نوێ دروست دەکەین کە بە تەواوبوونی یاریگاکە لە داهاتوودا داهاتی یانەکەمان زیاتر دەبێت’.
سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە گوتیشی :’من لەگەڵ ئەوە راهاتووم بەردەوام رووی رەخنەکان لە من بن و رەخنەم لێ بگیرێت، بەداخەوە هەندێک کەس لەم کاتە هەستیارەدا خەمی بەرژەوەندیی بارسێلۆنایان نەبوو، دەرفەتێکی باشیان لە بەردەم بوو ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی بارسێلۆنا دەزانن، بۆ ئەوەی دڵسۆزی خۆیان بۆ یانەکە پیشان بدەن، بەڵام بەداخەوە ئەم دەرفەتەیان لەدەست دا، هەموو هەوڵێکیان دەدا ناسەقامگیری لەناو یانەی بارسێلۆنا دروست بکەن’.