راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

پریڤیوی یاری؛ هەڵۆیەکانی بادینان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی هەڵۆیەکانی بەغدا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 19:30 دهۆک لە لوتکەی یارییەکانی گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی میوانداریی قوە جەوییە دەکات، کە ئەمجەد کامڵ وەکو ناوبژیوانی یارییەکە دەستنیشانکراوە.

دهۆک 20 ساڵە لە یاریگای خۆی بە قوە جەوییە نەدۆڕاوە

لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان، لەوەتەی ساڵی 2005 قوە جەوییە نەیتوانیوە لە یاریگای دهۆک بردنەوە بەدەست بهێنێت، لە دوایین نۆ سەردانی بۆ دهۆک، هەڵۆیەکەی بەغدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

وەرزی رابردوو، دهۆک لە یاریگای خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 2-1 لە جەوییەی بردەوە، کە هاروون ئەحمەد و عیماد لەواتی گۆڵەکانی دهۆکیان کرد و موهەننەد عەبدولرەحیم گۆڵەکەی جەوییەی کرد، کە لەو یارییە سێ یاریزان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

لە دوایین پێنج رووبەڕووبوونەوەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، قوە جەوییە دوو بردنەوەی بەرامبەر هەڵۆیەکانی بادینان بەدەستهێناوە و دهۆک بردنەوەیەکی تۆمارکردووە و لە دوو یارییەکەی دیکەش یەکسانبوون.

May be an image of text

قوە جەوییە دەیەوێت لە دهۆکەوە پارێزگاریی لە پێشەنگایەتی بکات

قوە جەوییە دەیەوێت لە دهۆکەوە پێگەی خۆی پلەی یەکەمی خولی ئەستیرەکانی عێراق بپارێزێت، کە جەوییە پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ بە جیاوازیی دوو خاڵ لەپێش شوڕتەی دووەم، پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

قوە جەوییە دوای دەستبەکاربوونی لوئەی سەڵاح راهێنەری نوێی یانەکە گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن، شەش بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا، بەڵام هەڵۆیەکانی بەغدا دوو یارییە تامی بردنەوەی نەکردووە، گەڕی رابردوو لەگەڵ تەڵەبە یەکسان بوو، پێشتریش بەرامبەر زەوڕا دۆڕا.

دهۆک پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پلەی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە و بە بردنەوەی لەم یارییە بەپێش نەفت پلەی پێنجەم دەکەوێتەوە کە خاوەنی 23 خاڵە و سبەی دەبێتە میوانی زەوڕا.

May be an image of football, American football and text

هیران ئازاد رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە

هیران ئازاد یاریزانی قوە جەوییە کە هاوینی رابردوو ریزەکانی یانەی دهۆکی بەجێهێشت، ئەمشەو بۆیەکەمجار دەگەڕێتەوە دهۆک و رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.

هیران ئازاد کە لەم ماوەیە پەیوەندیی لەگەڵ لوئەی سەڵاح راهێنەری یانەکەی باش نییە و بەبێ رەزامەندیی یانەکەی گەشتی کردبوو، لە یاریی رابردوو لە نیو کاتژمێری کۆتایی بەرامبەر تەڵەبە بەشداریی کرد و لەوەتەی لە گەشتەکەی گەڕاوەتەوە لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی نەکردووە.

هیران (24 ساڵان) لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 13 یاریی یانەکەی بەشداریی کردووە، کە تەنیا لە 4 یاریی وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداریی کردووە و لە نۆ یارییەکەی دیکە وەکو یاریزانی یەدەک هاتووەتە ناوەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

دهۆک: محەمەد ساڵح، مستەفا عوێد، لوکاس سانتۆس، نەجم شوان، لوکاس توورسی، سیابەند عەگید، هاروون ئەحمەد، یانیک زاکری، پیتەر گورگیس، پاشەنگ عەبدوڵا، کەریم دەروێش.

قوە جەوییە: عەلی عەبادی، مستەفا وەلید، روسلان حەنوون، زەید تەحسین، مستەفا سەعدون، سەعد عەبدولئەمیر، سەفا هادی، حەمە ئیتۆ، عەلی شاخەوان، ئەحمەد عیسا، عەلا عەباس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button