تایبەت بە یاریگا؛ ئیڤان خالید لەم زستانە یانەی هەولێر بەجێدەهێڵێت
سێ یانە ئۆفەریان پێشکەشی کردووە
یاریگا –
ئیڤان خالید لەم زستانە یانەی هەولێر بەجێدەهێڵێت و سێ یانە ئۆفەرییان پێشکەشی کردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردنی بڕیاریداوە لەم زستانە ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت، کە هاوینی رابردوو لە یانەی کارەباوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی نەفتی بەسرە، نەفتی میسان و دیالا ئۆفەریان پێشکەشی ئیڤان کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بکات، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە و یانەی داهاتووی یەکلا نەکردووەتەوە، کە هاوینی رابردووش یانەکانی نەفتی بەسرە و نەفتی میسان هاوشانی هەولێر هەوڵی گواستنەوەی ئیڤانیان دەدا.
ئیڤان خالید 8ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 1991 لەدایکبووە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی کارەبا بەشداریی جامی یەکێتیی ئاسیای کرد و پێشتر لە ریزی یانەکانی نەفتی وەسەت و زاخۆ یاریی کردووە.