بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یانەیەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریزانێک بە یەک ملیار دینار دەگوازێتەوە ریزەکانی

لوئەی عانی دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی عێراقی لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا –

یانەی گەرمە نزیکە لوئەی عانی لە تەڵەبەوە بەرامبەر یەک ملیار دینار بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەو ناوەڕاستکارە عێراقییە دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی عێراقی لە مێژووی خولی ئەستیرەکانی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی گەرمە کە یەکەم وەرزە بەشداریی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات، لەگەڵ لوئەی عانی ناوەڕاستکاری 27 ساڵانی یانەی تەڵەبە گەیشتووەتە رێککەوتن، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی گەرمە.

لوئەی عانی دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی عێراقی لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق
لوئەی عانی دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی عێراقی لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، گەرمە ملیارێک دینار لەپێناوی گواستنەوەی لوئەی عانی دەدات، 600 ملیۆن دینار وەکو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە تەڵەبە دەدات و 400 ملیۆن دیناریش وەکو مووچە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەو یاریزانە دەدات، کە ماوەی گرێبەستەکەی تەنیا شەش مانگ دەبێت.

لوئەی عانی کە هاوینی رابردوو لە زەوڕاوە پەیوەندی بە تەڵەبەوە کرد، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 13 یاری 3 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد، خاوەنی چوار یارییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق.

یانەی گەرمە ساڵی 2020 لە پارێزگای ئەنبار دامەزراوە و موسەننا رێکان حەلبووسی برای محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی یانەکەیە، ئەم وەرزە یەکەمجارە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات، بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی سێزدەمی ریزبەندیی دێت.

لوئەی ماجد عانی ساڵی 1997 لە مەغریب لەدایکبووە، لە یانەکانی فەتح ریازی و قەنیتەری مەغریبی یاریی کردووە، ساڵانی 2020-2022 درێسی یانەی قوە جەوییەی پۆشیوە و دواتر چووەتە ریزەکانی زەوڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button