هەموو شتێک بزانە؛ چێڵسی و میونشن خەریکی گۆڕینەوەی دوو ئەستێرەن
تۆڕی ئاتلێتیک وردەکارییەکانی ئاشکرا کردووە
یاریگا –
چێڵسی بە فەرمی پرسیاری دۆخی ماتیس تێل لە بایرن میونشن کردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەسەر داوای ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری تیمەکەی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی میونشن دەستپێکردووە.
میونشن چاوی بڕیوەتە کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری چێڵسی و یانە لەندەنییەکەش دەیەوێت دەرفەتەکە بقۆسێتەوە و کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.
تاوەکو ئێستا هیچ دڵنیاییەک بۆ گواستنەوەی تێل بۆ ستامفۆرد بریج نییە، بەڵام گرنگیپێدانەکە بووەتە فەرمی.
ئێنکونکوی تەمەن 27 ساڵ، لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستێکی شەش ساڵەی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد، سەرەڕای ئەمەش نەبووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی مارێسکا.
ئێنکونکو لەم وەرزەدا تەنیا سێ یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە، بەڵام لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا، ئێنکونکو خاوەنی 13 گۆڵە و گۆڵکاری دووەمی یانەکەیە لە دوای کۆڵ پاڵمەر.
بەر لە گواستنەوەی بۆ لایپزیگ، لەگەڵ پاریس سانجێرمان سێجار نازناوی لیگ وەن و دوو جامی فەڕەنسای بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە، تێل تەمەن 19 ساڵ، لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە حەوت یاریدا کردووە. هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەر لە گواستنەوەی بۆ میونش، لە کۆی 59 یاریی لەگەڵ رێن، 33 گۆڵی کردبوو.
لە تەمەنی 17 ساڵیدا، یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ میونشن لە بەرامبەر ڤیکتۆریا کۆڵۆن کرد و بووە بچووکترین گۆڵکاری یانەکە و ریکۆردی جەمال موسیالای شکاند.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، تێل یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 17 و 21 ساڵانی فەڕەنسا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بانگهێشتی تیمی یەکەم نەکراوە.