یاریگا –
ئەمڕۆ تیمە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لە یارییەكی قورسدا رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان نۆتینگهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 19 هەفتە توانیویانە 14 یاریی ببەنەوە و 4 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام بە راهێنەرایەتیكردنی نونۆ ئیشپریتۆ سانتۆ بەشێوەیەكی نایاب دەبیندرێن و لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.
لەم وەرزەدا لە 20 یاریی 12 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و چوار یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و بە هەمان ژمارەی خاڵی ئارسیناڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نونۆ سانتۆ بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئیبراهیم سانگارێ بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا سڵۆت بە بێ داروین نونێز و جۆ گۆمێز رووبەرووی نۆتینگهام دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام
سێڵس
میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، ئاینا
دۆمینگیز، ئاندیرسن
ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی
كریس وود
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، گاكپۆ
دیاز