یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 21 چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
چێڵسیەكەی مارێسكا چوار یارییە لەسەر یەك لە پرێمەرلیگ نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت، دوو یاری دۆڕاوە و دوو یاریش یەكسان بووە.
چێڵسی لەم وەرزەدا 20 یاری كردووە و 10 یاریی براوە بووە 6 یاریی یەكسان بووە و 4 یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خال لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا بۆرنمس بە راهێنەرایەتیكردنی ئاندۆنی ئیراولا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكەن.
بۆرنمس لەم وەرزەدا 20 یارییان كردووە، نۆ یاری براوە بوون، شەش یاریی یەكسان بوون و پێنج یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ ویسلی فۆفانا، بادیاشێڵ، میخایلۆ مودریك و كیرنان هۆڵ یاریی دەكات و تواناكانی ریس جەیمس و رۆمیۆ لاڤیای بۆ گەڕاوەتەوە.
لە بۆرنمس كیپا ناتوانێت بەرامبەر یانەكەی خۆی یاریی بكات، هەریەك لە سكۆت، جولیان ئاراوخۆ، سێنسی، ئادەم سمیس، سینێسترا و تاڤێرنەر رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرییا
كایسێدۆ، ئینزۆ
سانچۆ، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس
تراڤێرس
ئارۆنس، زابارنی، هیوسن، كیركێز
كریستی، كوك
بڕۆكس، كلوڤێرت، ئۆتارا
سیمینیۆ