یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگدا برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
دوای چەندین شكستی یەك لە دوای یەك سێ یارییە لەسەر یەك تیمەكەی پێپ گواردیۆلا بردنەوە بەدەستدەهێنێت.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 20 یاریی كردووە و 10 یاریی بردووەتەوە چوار یاریش یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد بە راهێنەرایەتیكردنی تۆماس فرانک لە 20 یارییدا لە 8 یاریی براوە بوون سێ یاریی دۆڕاون و 9 یاریش یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆماس فرانك بە بێ پینۆك، ئایەر، تریڤێت، تیاگۆ، هیكی، دا سێلڤا، ریكۆ هێنری و دا سێلڤا رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێپ بە بێ روبن دیاس، جۆن ستۆنز، رۆدری، ئۆسكار بۆب و وۆڵكەر رووبەرووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد
فلێكن
رۆیەرسێلڤ، دێن بێرگ، كۆلێنس، لێویس پۆتەر
نۆرگارد، یانلێت، پۆتەر
ئێمبویمۆ، ویسا، شەید
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئۆرتیگا
ڤاردێۆڵ، ئاكانجی، ئاكێ، لیویس
كۆڤاسیچ، دۆكو، دی برۆین، فۆدن، ساڤیۆ
هالاند