یاریگا –
بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەدرێت.
لە دوای شكستە گەورە و قورسەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا تا دێت رەخنەكان ئاڕاستەی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی زیاتر دەبێت.
شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک بوونەوە و بارسێلۆنا بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، كارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ناو ئیدارەی مەدرید متمانەیەكی تەواویان بە كارلۆ ئانچێلۆتی هەیە، دەیانەوێت لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان بمێنێتەوە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، مەدرید ئێستا لەگەڵ هیچ راهێنەرێك گفتوگۆ ناكات. تاوەكو كۆتایی وەرز متمانەی بە ئانچێلۆتی دەبەخشێت.