یاریگا –
بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر کەرخ، یاریزانە تازەکانی نەورۆز پەیوەندیان بە مەشقی تیپەکەوە کردووە و ئامادە دەبن.
سێ شەممە ( 14ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە ڕۆژی دووەمی گەڕی 14ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەوۆز لە سلێمانی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ میوانداری کەرخ دەکات، هەر دوو یانە شەش جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە لە یاریی فەرمیدا، نەورۆز دوو یاریی براوە بووە لە سێ یاریی یەکسان بوونە و کەرخیش یارییەکی بردۆتەوە.
بۆ یارییەکە یاریزانە تازەکانی نەورۆز هەریەک لە حەمزە عەدنان و گاسوچ پانۆمی پیشەگەری ئەسیوبی و ئەحمەد خالیدی بەرگریکار ئامادە دەبن و پەیوەندیان بە مەشقەکانەوە کردووە، دوای پێکان و دابڕانی لە چەند یارییەکی رابردوو ئیفیانی ئیفیانی بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.
سوور پۆشانی سلێمانی جارێکی تر لە توانای یاریزانی پیشەگەر ئینترێس گی بێبەش دەبن و تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە، نەورۆز 14 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 16ـەمە و کەرخیش بە 12 خاڵ لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.