ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی دووەم گرێبەستی یەکلاییکردەوە

پێپ تیمەکەی رێکدەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووەم گرێبەستی لە گواستنەوەكانی زستانەدا یەكلاییكردەوە.

پێشتر مانچێستەر سیتی گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی بۆ ریزەكانی یانەكەی یەكلاییكردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرت، ئەمڕۆ دانوستانێكی نوێ لەنێوان مانچێستەر سیتی و فرانكفۆرت بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش بۆ یانە ئینگلیزیەكە ئەنجامدرا، هەردوولا دەیانەوێت بگەنە رێككەوتن و گرێبەستەكە كۆتایی پێبهێنن.

ئاماژە بەوەشكراوە، مانچێستەر سیتی نزیكە لەوەی گرێبەستەكە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری كۆتایی پێبهێنێت، بەڵام هێشتا رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە.

ئەوەشخراوەتە روو، ئەگەری هەیە سبەی سێشەممە هەردوولا بگەنە رێككەوتن، ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوا عومەر مەرمووش لە یارییەكەی سبەی دووردەخرێتەوە.

مه‌رموش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 13 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه‌،له‌ یۆرۆپالیگیش له‌ شه‌ش یاریی خاوه‌نی چوار گۆڵ و دوو ئه‌سیسته‌.

عومەر مەرمووش

بابەتی زیاتر

Back to top button