تەواو؛ ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا پەیوەندی بە پرێمەرلیگ دەکات
ڤێلا هێرشبەرێکی گواستەوە
یاریگا –
بۆ گواستنەوەی دۆنێل مالنی هۆڵەندی ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ دۆرتموند رێککەوت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی دۆنێل مالن ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە ڤێلا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، گرێبەستەکە بەشێوەی هەمیشەیی دەبێت، ئاستۆن ڤێلا 25 ملیۆن یۆرۆ بە دۆرتموند دەدات. 5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت و بەگوێرەی ئاست بە یانەکە دەدرێت. تەنیا چەند وردەکارییەکی بچوک ماوە و گرێبەستەکە یکلایی کراوەتەوە.
🚨🟣🔵 EXCL | Donyell #Malen will join Aston Villa ✔️
Total agreement with Borussia Dortmund has been reached. #AVFC
Permanent deal. €25m plus €5m in add-ons, with €3m guaranteed. Only small details need to be clarified. #BVB @berger_pj @SkySportDE 🇳🇱 pic.twitter.com/OSqAVabqBM
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 13, 2025
هێرشبەرەکەی دۆرتموند هەفتەی رابردوو لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە رێککەوتنی کەسی کردبوو، تەنیا چاوەڕوانی روناکی سەوزی یانەکەی دەکرد.
هاوینی رابردوو نرخی یاریزانە 25 ساڵانییەکە لە بۆرسەی یاریزانان گەیشتە 40 ملیۆن یۆرۆ، بەگوێرەی ترانسفێرمارکێت نرخی ئێستای یاریزانەکە 28 ملیۆن یۆرۆیە.
مالن لە هاوینی 2021 بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنەوە پەیوەندی بە دۆرتموند کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 131 یاریی بۆ یانەکەی کردووە 39 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی دروستکردووە.