ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یوڤێنتوس خەریکە ئەستێرەیەک لە چنگی گەورەکان دەهێنێتە دەرەوە

مۆتا هێرشبەرێکی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس تەواوی تواناکانی بۆ گواستنەوەی رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان خستووەتەگەڕ.

تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس رکابەری میلان تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی موانی دەکات.

لویس ئێنریکێ بۆ یاریی شەوی رابردووی سانجێرمان بەرامبەر رێن، موانێی بانگهێشت نەکردبوو، ئەمەش ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی لە قەڵای پاریس زیادکردووە.

نیکلاس فولکڕوگ، هێرشبەری وێستهام یونایتد، یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی یوڤێنتوس، بەڵام دوای تووشبوونی یاریزانە ئەڵمانییەکە بە پێکان، پێدەچێت یوڤێ لە رکابەرییەکان بکشێتەوە.

کۆلۆ موانی لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە پەیوەندی بە پاریس کرد و گرێبەستێکی تاوەکو ساڵی 2028 لە پاریس واژۆکردووە، بەڵام لەم وەرزەدا بەشدارییەکانی سنووردارن.

کۆلۆ موانی لە ئەڵمانیا، لە کۆی 46 یاریدا 23 گۆڵی کردبوو. بەڵام موانی لە وەرزی یەکەمیدا لە پارک دۆ پرێنس، لە کۆی 26 یاریی لیگ وەندا تەنیا شەش گۆڵی کرد. لەم وەرزەشدا بەشداری لە 14 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە و تەنیا دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.

موانی لە هاوینی ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی خۆڕایی لە نانتی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد.

کۆلۆ موانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا 27 یاریی کردووە و خاوەنی هەشت گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button