پێرێز ئارامی نەماوە و داوای روونکردنەوەی بەپەلە دەکات
"لێپرسینەوە لە ئانچێلۆتی دەکرێت"
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی رێکدەخات.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا 5-2 بە بارسێلۆنا دۆڕا و یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی لەدەستدا.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا، خۆسێ فێلێکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، لە کۆبوونەوەکە قسە لەسەر لەدەستدانی نازناوەکە نابێت، بەڵکو کڕۆکی بابەتەکە ئەوە دەبێت بۆچی دوو کلاسیکۆی بەدوای یەک بە ئەنجامێکی گەورە تووشی شکست دەبن.
⚠️ El Madrid, muy tocado: el agujero de la banda derecha, Tchouaméni, Ancelotti… 🕳️
✍️ @jfelixdiaz https://t.co/eAmcVMSUZa
— MARCA (@marca) January 13, 2025
لە کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و باسی ئەو رێکارانە دەکەن کە پێویستە بۆچارەسەرکردنی دۆخەکە بگیرێنەبەر.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیاز، بیرۆکەیەک هەبووە لەم وەرزە لە یارییە گرنگەکان ڤالڤێردی وەک بەرگریکاری باڵی راست یاریی بکات، بەڵام ئانچێلۆتی نەیویستووە ئەوکارە بکات و لەوبڕوایەدابووە باشترە یاریزانەکە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات.
بۆیە لە کۆبوونەوەکە کێشەی بەرگری باڵی راست تاوتوێ دەکەن. تاکە چارەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێکە لە مێرکاتۆی زستانە، بیرۆکەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئاڕۆنڵد هێشتا بە زیندووی ماوەتەوە و مێرێنگی دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە کێشەی ئەو باڵە چارەسەربکات.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر دوورخستنەوە یاخود بەردەوامبوونی کارلۆ ئانچێلۆتی نەدراوە. کۆبوونەوەی داهاتوو خاڵی وەچەرخان و یەکلاکەرەوە دەبێت.