ئیسپانیاگرنگترین

مه‌رجه‌كانی زیدان بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید له‌ یاریكۆتایی جامی سوپه‌ر به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ دۆرا و نەیتوانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بباته‌وه‌، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی بكرێت.

ئاستە خراپەکەی ریاڵ مەدرید کاردانەوەی و تورەیی هاندەرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، زۆرێک داوای دوورخستنەوەی ئانچیلۆتییان کرد و دواتر دەستبەجێ زیدانی ئەفسانەی یانەکە جێگەی بگرێتەوە.

هەڵوێستی زیدان لەباره‌ی گەڕانەوەی بۆ بێرنابیۆ

زیدان لە دوای جێهێشتنی ریال مەدرید لە ساڵی 2021  راهێنەرایەتی هیچ تیپێكی نه‌كردووه‌، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە پۆستی راهێنەرایەتی هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا وەربگرێت، به‌تایبه‌ت دیدیە دیشامپ لە دوای مۆندیالی 2026 دەست لەکار دەکێشێتەوە.

تۆڕی فتبۆڵ تۆت فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكردووه‌، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە مانگی نۆڤێمبەری رابردوو پەیوەندی بە زیدانەوە کردووە و پرسیاری لەبارەی ئەگەری دووبارە وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکەی لێکردووە.

لەمیانی گفتوگۆکەدا کە ناوەڕۆکەکەی لەلایەن تۆڕه‌ فەرەنسییەكه‌وه‌ ئاشکراکراوه‌، زیدان رەزامەندی سەرەتایی بۆ گەڕانەوە دەربڕیوه‌، بەڵام ئەو مەرجی هه‌یه‌.

ئەگەر پێرێز بیەوێت بۆ جاری دووه‌م وەک راهێنەری یانەی ریال مەدرید بگەڕێتەوە، ئەوا راهێنەره‌ فەرەنسیه‌كه‌ مەرجی بۆ پێرێز داناوە کە دەستبەجێ جێبەجێی بکات، زیدان داوای لە پێرێز کردووه‌، لە ماوەی گواستنەوەی زستانه‌ مانگی یەکدا بەلایەنی کەمەوە 4 یاریزان بۆ تیپه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بکات.

زیدان ئه‌وه‌شی به‌ پێریز گوتوه‌، ریال مەدرید یاریزانی یه‌ده‌گی باشی نیه‌، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌ بۆ یانه‌كه‌ و گرفتی بۆ دروست بووه‌، ناكرێت یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو ریال مه‌درید كه‌ ده‌‌یه‌وێت ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات یه‌ده‌گی باشی نه‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك بكرێت.

زیدان چوار ناوی هەڵبژاردووه‌ و خستۆته‌ بەردەم پێرێز بۆ ئەوەی دەستبەجێ گرێبەستیان لەگەڵدا بکات، ئەمەش تاکە مەرجی بوو بۆ راهێنەرایەتی تیپەکە.

ئەو ناوانەی زیدان داوای کردووە بۆ پاڵپشتی کردنی هێڵی بەرگری و هێڵی ناوەڕاسته‌، پێشنیاری هیچ یاریزانێكی له‌ هێلی پێشه‌وه‌ نه‌كردووه‌.

زیزۆ داوای کرد کە هەردوو یاریزان ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری راستی لیڤەرپوول و ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی بایرن میونشن بۆ بەهێزکردنی هێلی بەرگریی بگوازێته‌وه‌.

لە داواکارییەکانیدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، زیدان داوای لە پێرێز کردووە گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان فلۆریەن ویرتز و جوشوا کیمیچ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button