لەپێناو بەرگریکارێک مانچێستەر یونایتد ململانێی دە یانەی دیکە دەکات
هەموو چاوەکان لەسەر بەرگریکارێکی دانیمارکین
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەچێیە کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی پاتریک دۆرگو.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی لێچی ئیتاڵی پاتریک درۆگو واژۆ بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چەند یارییەکە شەیتانە سوورەکان لەنزیکەوە چاودێری ئاستی یاریزانەکە دەکەن. گەیشتوونەتە ئەوبڕوایەی یاریزانێکی گونجاو دەبێت بۆ تیپەکەیان.
بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە شيیتانە سوورەکان بێ رکابەر نین و دە یانەی دیکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی یاریزانەکە دەکەن.
لە ئینگڵتەڕا هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول، چێڵسی و مانچێستەر سیتی چاویان لەسەرەییەتی. لە ئیتاڵیا یوڤێنتوس، ئەیسی میلان، ناپۆلی و ئاتاڵانتا و لە ئەڵمانیاش بایەر لیڤەرکوزن و لایپزیگ یاریزانەکەیان دەوێت.
یاریزانە دانیمارکییەکە دەتوانێت وەک بەرگریکاری باڵی چەپ و ناوەڕاستکاری باڵی چەپ و هێرشبەری باڵی راستیش یاریی بکات.
دۆرگو لە هاوینی 2029 گرێبەستەکەی لەگەڵ لێچی بەسەردەچێت. بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسە 20 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.