دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەستێرەیەک دەدات و وۆڵکەر بازاڕی گەرمە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ئەیسی میلان لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئینگلیزی نزیکە، ناپۆلی داوای یاریزانێکی ئەرجەنتینی دەکات و رۆناڵد ئاراوخۆ بڕیاری کۆتاییدا…
کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری باڵی راستی ئینگلیزی گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ دەکات – تێلێگراف
وۆڵکەر دەیەوێت پەیوەندی بە میلانەوە بکات نەک ئینتەر میلان – دەیلی مەیڵ
چەند یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی وۆڵکەر هاتوونەتە سەرهەڵ – سکای سپۆرتس
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی داوای گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی خڤچا کڤاراتسخێلیا – سپۆرت ئیتاڵیا
رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئوروگوایی دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن یوڤێنتوس – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
ماتس هەمڵس، پەلە لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆما ناکات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
مۆناکۆ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێدسن ئالڤارێز، پێشکەشی وێستهام یونایتد کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن و مارکوس راشفۆرد ناویان بە وێستهام یونایتد بەستراوەتەوە – TBR
ئاتاڵانتا هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت-لێوین، هێرشبەری ئێڤەرتن خستووەتەگەڕ – سەن
بایرن میونشن مووچەی ساڵانەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز دەکاتە 21 ملیۆن پاوەند و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە – مارکا