عێراقکوردستان

پەیامێک لە نەورۆزەوە بۆ هاندەرانی

ئێوە تەنها چاوەڕوانبن گرێبەستی سوپەر لە رێگایە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە راگەیەنراوێکدا دڵنیایی دەدات بە هاندەرانی و دەڵێن چاوەڕوانبن گرێبەستی سوپەر لە رێگایە.

دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێک لە گواستنەوەی زستانە، هاندەرانی نەورۆز داوای گواستنەوەی هێرشبەر لە یانەکە دەکەن، نەورۆزیش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت” هەموو گرێبەست و ئامانجەکانمان بۆ یەکڕیزی و بە هێزکردنی تیپەکەیە، بە تایبەت لە هێلی پێشەوە و هێرشبەری سوپەر بۆ تیپەکە، تەنیا چاوەڕوان بن یانەکەتان ئەوەی لە دەستی بێت درێغی ناکات”

تا ئێستا سوور پۆشەکانی سلێمانی هەر یەک لە حەمزە عەدنان و وائل بن عوسمانی تونسی بەرگریکار و گاسوچ پانۆمی پیشەگەری ئەسیوبی کە لە هێلی ناوەراست یاریی دەکات بە فەرمی گواستۆتەوە ریزەکانی.

نەورۆز گەڕی داهاتوو سێ شەممە ( 14ـی کانوونی دووەم ) میوانداری کەرخ دەکات، تا ئێستاش بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی 16ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button