ئینگلتەراگرنگترین

لە ئامارێکی خراپدا برونۆ هاوشێوەی نییە

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای گۆڵە نایابەکەی ئەمشەوی بەرامبەر ئارسیناڵ لە میانی رکابەرایەتیەکانی جامی ئینگلتەرا، هاوکات برونۆ فێرنادێش ئامارێکی دیکەی خراپی تۆمارکرد.

یاریی لەدوای یاریی کارتە رەنگاورەنگەکان لەسەر یاریسازە پۆرتوگالیەکە زیاتردەبێت و ئەمشەویش جارێکیتر لە خولەکی 38 لەلایەن ناوبژیوانی یاریەکەوە بە کارتی زەرد ئاگەدارکرایەوە.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، لەوەتەی لە زستانی ساڵی 2020 برونۆ لە سپۆرتینگەوە گواسترایەوە بۆ مان یونایتد، هیچ یاریزانێکی پرێمەرلیگ لە تەواوی خول و پاڵەوانێتیەکان  بەشداریکردبێت هێندەی ئەو فێرناندێش کارتی رەنگاوڕەنگی پێنەدراوە (37 زەرد و 3 سوور).

هەر لە کۆتا هەفتەی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو بوو کە ئەو یاریزانە پۆرتوگالیە لە یارییەکەیان بەرامبەر وڵڤرهامپتن بە وەرگرتنی کارتێکی سوور، بۆ سێیەم کارتی سووری وەرزەکەی پێدرا. بەوەش بوو بە یەکەم یاریزان لەدوای نمانیا ڤیدیچ لە وەرزی 2008-2009،  لە میانی یەک وەرزدا 3 جار کارتی سووری پێبدرێت.

15 ساڵە هیچ یاریزانێکی مانچێستەر تووشی ئەو ئامارە خراپەی برونۆ فێرناندێز نەبووە

هەر لە یارییەکەی بەرامبەر گەنەرز، دێگۆ دالۆتی هاونیشتیمانی بە وەرگرتنی دوو کارتی زەرد کرایەدەرەوە و، ئارسیناڵیش هەرزوو سوودیان لە دەرفەتەکە وەرگرت و گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

یارییەکە بەو ئەنجامە درێژەی کێشا تا تەواوبوونی دوو تایمی زیادکراویش، برونۆ و هاوتیمەکانی لێدانە یەکلاکەرەوەکانیان لە بەرژەوەندیی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرکەوتن بۆ قۆناخی دواتری جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button