ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان بە مەرجێک ئامادەیە کایل وۆکەر بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

کایل وۆکەر رۆیشتنی لە مانچێستەر سیتی یەکلاکردووەتەوە، ئەیسی میلان و یانەکانی سعوودیە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان، میلان بە مەرجێک ئامادەیە کایل وۆکەر بگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان دەیەوێت کایل وۆکەر بەرگریکاری ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزەکانی، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بێبەرامبەر وۆکەر بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام جگە لە رۆسۆنێری یانەی نەسڕی سعوودیش چاوی لەوەیە بەرگریکارە 34 ساڵانەکە بگوازێتەوە.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان دەیەوێت وۆکەر بگوازێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی مان سیتی بەخۆڕایی دەستبەرداری بێت، کە وۆکەر هاوینی 2017 لە تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مان سیتی کرد و شەش نازناوی پرێمەرلیگ و نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانەکانی بە درێسی سیتیزنس بەدەستهێنا.

جگە لە میلان، نەسڕی سعوودی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی وۆکەر بباتە ریزەکانی، بەڵام سەرەتا دەبێت یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی پیشەگەری بەڕێبکات بۆ ئەوەی بتوانێت وۆکەر بگوازێتەوە، کە ئاندرسۆن تالیسکا هێرشبەری بەڕازیلی نزیکە رووبکاتە ریزەکانی فێنارباهچێی تورکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button