تەواو؛ یانەیەکی ئەڵمانی ریال مەدرید بێهیوا دەکات
''دەبێ بەدوای جێگرەوە بگەڕێت''
یاریگا –
بایرن میونشن زۆر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، ئەستێرەی کەنەدی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە زۆر باس لە نزیکبوونەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی دەیڤز دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک رووینەداوە.
رۆژنامەکە نووسیویەتی، بایرن میونشن تەواو لەوە تێگەیشتووە، ئەگەر پارەی گونجاو پێشکەشی دەیڤز نەکرێت، ئەوا یانەکە جێدەهێڵێت.
میونشن دەیەوێت دەیڤز بکاتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین مووچەکانی یانەکە و تەواوی دەرگاکانی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دابخات.
🚨 El Bayern contraataca con un ofertón y Davies se lo piensa
👀 El futbolista ya sabe el dinero que le da el conjunto alemán… y hasta dónde llega el Real Madrid
✍ Informa @jfelixdiaz https://t.co/3MUisoH8WR
— MARCA (@marca) January 12, 2025
یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە بداتە ئاڵفۆنسۆ، بەمەش دەبێتە خاوەن دووەم بەرزترین مووچە لە میونشن، لەدواوەی هاری کەین.
بایرن میونشن بەم هەنگاوە هەموو لایەکی شۆککردووە و هیواکانی مانەوەی دەیڤز زۆرترن لە چوونە دەرەوەی.
رۆژنامە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، میونشن پێی وایە، لەدەستدانی دەیڤز گورزێکی کوشندە لەسەر ئاستی وەرزشی و مەعنەوی لە یانەکە دەدات.