ڤالێنسیا یاریزانێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە
رێککەوتن لەبارەی گواستنەوەی هەمیشەییش کراوە
یاریگا –
ڤالێنسیا و بۆرنمس لەسەر گواستنەوەی ماکس ئارۆن رێککەوتوون.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ڤالێنسیا ئامادەیە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن بەرگریکاری باڵی راستی بۆرنمس بگوازێتەوە.
سەرەڕای رێککەوتنی هەردوو یانەکە، ئارۆنس بەشداری لە یاریی دوێنی یانەکەی بەرامبەر وێست بڕۆمیچ ئالبیۆن کرد، یانە سوور و رەشپۆشەکان 5-1 یارییەکەی لە قۆناخی سێیەمی جامی ئینگلتەرا بردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، ڤالێنسیا بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا نووسیوە، ئەگەر لە کۆتایی وەرزدا بڕیاری گواستنەوەی بدات، پێویستە 7.5 ملیۆن پاوەند بداتە بۆرنمس.
ئارۆنس تەنیا لە یەک یاریی پرێمەرلیگی ئەم وەرزە سەرەکی بووە، لە دوو یاری دیکەشدا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاڕۆنس گەشتی ڤالێنسیا بکات و پشکنینەکانی پزیشکی بۆ یانەکە بکات.