
یاریگا –
پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی هەمووشتێکی لەبارەی رۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەیەوە درکاند و نیازی رۆشتنی ئاشکراکرد.
ئەمشەو لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا سیتی بە 8 گۆڵی بێ وەڵام لە ساڵفۆرد سیتی بردەوە، لەو یارییە پڕ گۆڵەی کە تێیدا بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، کایل واڵکەر تەنانەت لەسەر کورسی یەدەکیش نەبینرا. گواردیۆلاش لەبارەی ئامادەنەبوونیەوە تەنها بە “نازانم وەڵامی دایەوە”.
دوای یارییەکە، جارێکیتر راهێنەرە ئیسپانیەکە خرایەوە بەر دەنگوباسی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە و، تەواوی دەنگۆیەکانی تایبەت بە رۆشتنی لە یانەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی
دوو رۆژ پێش ئێستا واڵکەر پرسیاری لەبارەی بژاردەکانی یاریکردنی لە دەرەوەی ئینگلتەرا کرد تا لە دەرەوەی بە یەکجاریی کۆتایی بە کاروانی پیشەگەرێتی بهێنێ.
ئەوەی ئێستا واڵکەر لە بیریدایە یاریکردنە لە وڵاتێکیتر لەبەر زۆر هۆکار.
منیش هەر بەوهۆیەوە وام لا پەسەندبوو بەشداریی بە یاریزانی دیکە بکەم.
ئەم لێدوانەی پێپ هێندەیتر ئەو راستیانەی سەلماند کە کایل لەوە زیاتر لەگەڵ سیتیزنس نامێنێتەوە و، سعودیەکانیش بە پارەیەکی زۆرەوە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.
🚨 BREAKING: Kyle Walker has asked to leave #MCFC.
🗣️ Pep Guardiola: “Two days ago, Kyle asked to explore the options to play abroad and end his career.”
There is firm Saudi interest in Walker and has been since last summer.🇸🇦 pic.twitter.com/ph8IyX7jY8
— Ben Jacobs (@JacobsBen) January 11, 2025