بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یەکەم لێدوان لە یوڤێنتوسەوە دەربارەی گواستنەوەی ئاراوخۆ

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس بێدەنگی شکاند لەبارەی بەستنەوەی ناوی رۆناڵد ئاراوخۆ بە یانەکەیانەوە کە چەند رۆژێکە دەنگوباسەکان بەتەواوەتی پەرەیسەندووە.

لە هەبوونی سیانە جێگیری هێڵی بەرگری بارسێلۆنا؛ ئینیگۆ مارتینێز، پاو کوبارسی و ژول کۆندێ جێگەیەکی سەرەکیی بۆ بەرگریکارە ئۆروگواییەکە لە پلانەکانی هانزی فلیکدا نەماوە. ئەوە بەتایبەت دوای ئەو پێکانە سەختەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکانی دوورخستەوە.

لەبارەی گواستنەوەی ئاراوخۆ لەلایەن یوڤێ، کریستیانۆ جینتۆلی بەڕێوبەری وەرزشی خانمە پیرەکە لە لێدوانێکیدا بۆ DAZN لە پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر تۆرینۆ وتی

دەبێ لە ئێستادا رێز لە زۆرێک لە پێوەرەکان بگیردرێت. یاریزانە گرنگەکان لە مانگی یەنایەردا زەحمەتن بۆ گواستنەوە. دەبێ زیاتر ئارامبین. بازاڕەکە هەروایە کە دۆخی زیاتر یان کەمترت بۆ دێنێتە پێشەوە. تایبەت بە ئاراوخۆ و کۆلۆ موانی؟ ئەوانە دوو یاریزانی باشن، بەڵام هیوای ئێمەش ئەوەیە هەر لەم هەفەتەیە هەواڵی ئەرێنی ببیستین.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی یوڤێ لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە بلاوگرانا یەکەم ئۆفەری یانە ئیتاڵییەکەی رەتکردووە و پێی راگەیاندوون ئاراوخۆ بۆ فرۆشتن نییە.

ئێستا؛ بارسێلۆنا وەڵامی یەکەم ئۆفەری یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ دەداتەوە – Yariga

 

بابەتی زیاتر

Back to top button